وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: کورد هاوبەشێکی گەورەی ئێمە بوو لە شەڕی دژی تیرۆر
مۆرگن ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا له وه‌ڵامی پرسیارێکی (كوردستان 24)، رایگەیاندووە، ئەمریکا ده‌یەوێ هه‌موو لایه‌ک لە سووریا به‌شداریی له گفتوگۆكاندا بکەن، ”بێگومان پشتگیریی کوردەکانمان كردووە به‌شێك بن له حكوومه‌تی داهاتووی سووریا".
مۆرگن یۆرتاگۆس جەختی لە رۆڵی گرنگی گەلی کورد بە تایبەت لە رۆژئاوای کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر کردووەتەوە و رایگەیاندووە، کورد ”هاوبه‌شێكی گەورە“ بوو و به‌دڵنیایشه‌وه ئەمریکا بڕیاری 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سەر بە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دەکاتە بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌موو گفتوگۆیه‌ك به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی لە سووریا.
بڕیاری 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سەر بە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە رۆژی 18-1-2015 دەرکراوە و تێیدا ئەنجومەنی ئاسایش داوای رراگرتنی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا و دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ بارودۆخی ئەق وڵاتە، دەکات.
باسنيوز
