ئێران هیواخوازە پەیوەندی نێوان هەولێر و تاران لەسەر ئاستی جیاواز بەهێزتر بکرێت

ئێران هیواخوازە پەیوەندی نێوان هەولێر و تاران لەسەر ئاستی جیاواز بەهێزتر بکرێت
ئێران هیوادارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات و پەیوەندی نێوان هەولێر و تاران بەهێزتر بکرێت.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی بە بۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ کرد و هیواخوازە لە ماوەی کابینەی مەسرور بارزانیدا، هەولێر و تاران لەسەر ئاستی جیاوازدا پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن.

دوێنێ چوارشەممە 12/06/2019، لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، مەسرور بارزانی مەرسوومی هەرێمی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بۆ دەرکرا و دەبێت لە ماوەی 30 رۆژ لە رۆژی دەرچوونی مەرسوومەکە، بۆ پەسەندکردنی، مەسرور بارزانی کابینەکەی پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان بکات








k24
Top