توركیا ناڕەزایی بەرانبەر هێرشكردنە سەر مزگەوتەكانی ئەڵمانیا دەربڕی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاندووە كە نیگه‌رانە له هێرشكردنه سه‌ر مزگه‌وته‌كان له وڵاتانی رۆژئاوا له سه‌روویانه‌وه ئه‌ڵمانیا، ئاماژەی بەوەش داوە "به داخه‌وه تا دێت دژایه‌تیکردنی ئیسلام و خه‌ڵكانی بیانی زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنێ، پێویسته چی زووه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه".
هەروەها رایگەیاندووە كە ئه‌ركی حكوومه‌تی وڵاتانه، ئازادی په‌رستش و پیرۆزی په‌رستگاكان بپارێزن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هێرشكاران بده‌نه دادگا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەی توركیادا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره هێرشانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، نه‌ك ته‌نها موسڵمانان، به پێویستیشی زانیوە كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رگرتن له ڤایرۆسی رق و كینه، هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن.
باسنيوز
