سەرۆکی پێشوی پاکستان بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا

سەرۆکی پێشوی پاکستان بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا
سەرۆکی پێشوی پاکستان و هاوسەری بێنازیر بۆتۆی سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئەو وڵاتە لە پارتی خەڵک بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن دەستەی بەرپرسیارێتی نیشتیمانی (NAB) پاکستانەوە دەستگیرکرا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەمە ئاسیف عەلی زەرداری سەرۆکی پێشوی پاکستان و هاوسەری بێنازیر بۆتۆی سەرۆک وەزیرانی پێشوی پاکستان لەپارتی خەڵکی ئۆپۆزسیۆن بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا.

بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەستگیرکراوە


بەپێی زانیارییەکانی دەستەی بەرپرسیارێتی نیشتیمانی (NAB) پاکستان زەرداری پاش لێکۆڵینەوە لەهەژماری بانکەکانی و بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەستگیرکراوە.

سەرچاوەکەی رۆیتەرز ئەوەشی ئاشکراکردوە کە خوشکی سەرۆکی پێشوی پاکستان بەهەمان تۆمەت دەستگیرکراوە.

لەمبارەیەوە کوڕی گەورەی زەرداری رایگەیاند " رێگەنادەن کەیسەکەمان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەدادگا یەکلایی بکرێتەوە."

پێشتریش سەرۆکی پێشوی پاکستان هەمو تۆمەتەکانی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی لەماوەی حکومڕانی خۆیدا رەتکردۆتەوە.

چاودێرانی سیاسی پاکستان، گرتنی زەرداری بەلێدانێکی گەورە بۆ پارتی خەڵکی ئۆپۆزسیۆن لەقەڵەم دەدەن.



خەندان
Top