ئێران: پێویستمان بە مووشەکی S400 نییە

ئێران: پێویستمان بە مووشەکی S400 نییە
بەرپرسێکی ئێران رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی پێویستیی بە مووشەکی S400 نییە.

عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، زانا ئێرانییەکان سیستەمی مووشەکیی زۆر گرنگییان دروست کردووە.

لەبارەی دەنگۆی نیازی ئێران بە کڕینی مووشەکی S400ـی رووسی، عەباس موسەوی ئاماژەی بەوە کردووە، کە وڵاتەکەی پێویستیی بەو مووشەسکە نییە و رایگەیاندووە، ”داواکاریمان بۆ کڕینی مووشەکی S400 نەداوەتە رووسیا“.

سیستەمی مووشەکیی S400، پێشکەوتووترین سیستەمی دژە مووشەکی و دژە فڕۆکەیە و لە رووسیا دروست دەکرێت.
Top