ئێران: ئەوروپا شكستیهێناوە لە پارێزگاریكردنی رێككەوتنە ئەتۆمیەكە

ئێران: ئەوروپا شكستیهێناوە لە پارێزگاریكردنی رێككەوتنە ئەتۆمیەكە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەخنەی لە وڵاتانەی ئەوروپا گرت كە بەشداربون لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی تایبەت بە وڵاتەكەی و رایگەیاند، ئەو وڵاتانە تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كرداریان نەناوە بۆ پاراستنی رێککەوتنەکە.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمیانی لێدوانێكی تەلەفیزیۆنیدا ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، "تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی دروست و كرداریمان لەو وڵاتە ئەوروپیانە نەبینیوە كە لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەدا بەشداربون، تا گەرەنتی بدەن بە بەرژەوەندیەكانی ئێران".

ئاماژەی بەوەشكرد، "تاران ئامادە نیە لەسەر هیچ بابەتێكی دیكەی دەرەوەی چوارچێوەی رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە دانوستان ئەنجامبدات".



خەندان
Top