لە ئەمەریكا تەرمی دوو سیناتۆری پێشوو به كوژراوی دۆزرایەوە
به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هه‌ردوو سیناتۆره كوژراوه‌كه پێشتر له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌ركانزاس و ئۆكلاهۆمایان ده‌كرد و به گوللـه كوژراون.
له‌مباره‌یه‌وه پۆلیسی ئه‌ركانزاس رایگه‌یاند "ته‌رمی سیناتۆری پێشووی كۆمارییه‌كان، لیندا كۆلینز، سمیسی 56 ساڵی له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا له كه‌رتی راندۆڵف دۆزراوه‌ته‌وه، كه به گوللـه كوژراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، تاوانه‌كه مه‌به‌ستدار بووه".
وه‌ك میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن "به‌ر له دوو رۆژ دراوسێكانی كۆلینز سمیس، كه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2018 وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران كاری كردبوو، گوێیان له ده‌نگی ته‌قه بووه له ماڵی سمیس".
K24-
