زه‌ریف: بالیستییهكانمان بۆ هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی نییه
زه‌ریف له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه ره‌خنه‌ی له لێدوانه‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گرتووه له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی و نوسیوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كشاوه‌ته‌وه، بڕیاری 2231ـی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی پێشێل كردووه، هاوپه‌یمانه‌كانیشی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان پشتگوێخستووه كه ده‌بوو په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی بكه‌نه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌خنه‌ی له مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش گرتووه له‌باره‌ی بڕیاری 2231ـی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و گوتوویه‌تی: "به‌پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێگا له ئێران ناگرێت مووشه‌كی بالیستی به‌رهه‌م بهێنێ، به‌ڵكو داوا ده‌كات به‌و جۆره به‌رهه‌م نههێنێرێت كه له توانایدا بێت كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێت".
K24
