کڕینی مووشەکی S400 لە ڕووسیا، بووەتە هۆی ناڕەزایی و دووکەوتنەوەی تورکیا لە ناتۆ

کڕینی مووشەکی S400 لە ڕووسیا، بووەتە هۆی ناڕەزایی و دووکەوتنەوەی تورکیا لە  ناتۆ
هەتا دێت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەبارەی ڕازیبوونی حکوومەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ کڕینی سیستەمی قەڵغانی بەرگریی مووشەکەیی S400ی ڕووسیا زیاتر تەشەنە دەستێنێت.



لە بەرانبەر ڕازیبوونی تورکیا بۆ کڕینی ئەو سیستەمە لە ڕووسیا، ئەمریکاش زەخت و گوشارەکانی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گریبەستە زیاتر کردووە.



کڕینی مووشەکی S400 لە ڕووسیا، بووەتە هۆی ناڕەزایی و دووکەوتنەوەی تورکیا لە هاوپیەمانە ڕۆژئاواییەکانی و هاوکات ناتۆش ئاشکرای کردووە لەمەودوا ئاڵۆگۆڕی زانیارییە هەواڵگرییەکانی لەگەڵ تورکیا ڕادەگرێت.



ئەمریکا لە نوێترین کاردانەوەی بەو هەڵوێستەی تورکیا، مەشق و ڕاهێنانی بە فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەی F35 ڕاگرتووە.



پاتریک شاناهان سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) جەختی کردووەتەوە لەمبارەوە نامەیەکی بۆ وەزیری بەرگریی تورکیا ناردووە و ئاشکرای کردووە ڕێگە بە حکوومەتی تورکیا نادەن ئەو چوار فڕۆکەیەی کە کڕیوەیە بۆ ناو خاکی خۆی بگوازێتەوە.



پارتیک شاناهان هۆشداریی داوە کە گرێبەستی سەربازیی لەگەڵ ڕووسیا بۆ کڕینی مووشەکی S400 پەیوەندییەکانی نێوان ناتۆ و تورکیا ئاڵۆز دەکات و لەسەر پەیوەدنییەکانی ئەمریکاش لەگەڵ تورکیا کاریگەریی زۆر نەرێنیی دەبێت و لە ئەنجامدا زیان بەر ئابووریی تورکیا دەگات.










باسنیوز
Top