سوپای ئێران به‌ڵێنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به ئه‌مه‌ریكا ده‌دات
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی ئێران، لیوا عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ئێران له گوتارێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له شاری تاران گوتی: "هێزه چه‌كداره‌كانمان ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك و هه‌ر كاتێك دوژمن هێرشی كرد په‌شیمانیی ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه هیوا بۆ جه‌نگ ناخوازین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر روویدا دوژمن په‌شیمان ده‌كه‌ینه‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه حه‌بیبوڵڵا سیاری، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران بۆ كاروباری هه‌ماهه‌نگی له هه‌مان بۆنه‌دا دووپاتیكرهوه، "رێگه به هیچ هێزێك ناده‌ین له سنووره ده‌ریاییه‌كانمان نزیك ببێته‌وه".
سه‌باره‌ت به نیازی ئه‌مه‌ریكاش بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان سیاری گوتی: "ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان ده‌خاته‌ڕوو، ههڵمانناخهڵهتێنێت و هیچ پێویستیمان به دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتن نییه".
K24
