چین و رووسیا دژی سزاکانی ئەمەریکان بۆ سەر ئێران
ڤلادمیر پوتن، سەرۆكی رووسیا و شی جین پینگ، سەرۆكی چین، رۆژی چوارشەممە 05/06/2019 لە مۆسكۆ كۆبوونەوە و لە بەیاننامەیەكی ھاوبەشدا داوای كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكایان كرد.
ھەروەھا بەردەوامی گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێرانیان ئیدانەكرد و داواشیان لە ئێران كرد لە ھەر چالاكییەك كە دەبێتە ھۆی پێشێلكردنی رێككەوتننامەی ئەتۆمی خۆی بەدوور بگرێت.
رووسیا و چین لە وڵاتانی ئەندام لە گرووپی پێنج كۆ یەكن كە ساڵی 2015 رێككەوتننامەی ئەتۆمییان بە مەبەستی سنوورداركردنی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران واژۆ كرد.
K24 –
