نه‌ته‌نیاهو: ئێران ساڵانه 700 ملیۆن دۆلار ده‌داته حزبوڵڵا
رۆژی یه‌كشه‌ممه 2/6/2019، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش چووه‌ته ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه و له‌ژێر په‌رده‌ی دیپلۆماسی زیاتر له 100 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و گرووپه تیرۆریسته ده‌نێرێ، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پاره‌كه ره‌وانه‌ی لوبنان ده‌كات و له‌وێشه‌وه ده‌گاته ده‌ست حزبوڵڵا".
نه‌ته‌نیاهو گوتوویه‌تی: "ئه‌و پاره زۆره ده‌درێته حزبوڵڵا و بۆ شێواندنی سه‌قامگیریی و بۆ دوژمنكاریی به‌كارده‌هێنرێت كه ئێران هه‌وڵی بۆ ده‌دات له رێگه‌ی بریكار و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه به ئاكام بگات".
K24
