رووسیا گورزێکی کەمەرشکێن لە ئێران دەدات و هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریکا دەکات.
داهاتووی هێزە ئێرانییەکان لە سووریا تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی جۆن بۆڵتن، نیکۆڵای پاترۆشیڤ و مئیر بن شەبات دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیاز دەکات چەند بەرژەوەندییەکی وەک بەشداریکردنی کۆمپانیا رووسییەکان لە ئاوەدانکردنەوەی سووریا و هەڵگرتنی سزاکانی واشنتن لەسەر مۆسکۆ، بۆ رووسیا دابین دەکات.
لە بەرامبەردا، رووسیا رێگریی لە فراوانبوونی هەژموونی ئێران لە سووریا دەکات و دەستبەرداری پاڵپشتیکردن لەو وڵاتە، دەبێت.
لەسەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، ئێران بە ناردنی چەک و چەکدار، پاڵپشتیی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، دەکات.
سوپای رووسیا لە مانگی ئەیلوولی 2015ـەوە بە ناردنی هێز و چەک، هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەکات، کە لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لەنیوانیان دەستی پێ کردووە.
باسنیوز
