ئێران مووشهك له دهوروبهری گۆڕی خومهینی جێگیر دهكات
محەمەد رەزا یەزدی، فەرماندە لە سوپای پاسدارانی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاشكرای كرد، كە ژمارەیەك مووشەكی ھاگ لە دەوروبەری گۆڕی خومەینی لە باشووری تاران جێگیر دەكەن.
بە وتەی یەزدی، جێگیركردنی ئەو ژمارە مووشەك و قەڵغانی بەرگرییە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ھەر ھەڕەشەیەكە.
ھاوكات راشیگەیاندووە، بەمشێوەیە ئاسایش دابین دەكەن و توانایەكانی خۆیان لە چوارچێوەی سوپای پاسداران دەردەخەن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران ئاڵۆزی تێكەوتووە و بەرپرسانی ھەردوو وڵات ھەڕەشە لە یەكتر دەكەن، ئەگەری روودانی شەڕی ئەو دوو وڵاتەش ترسی لە ناوچەكە دروستكردووە.
K24
