پۆمپیۆ: بۆ باكووری سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین

پۆمپیۆ: بۆ باكووری سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگیمان له‌ باكووری سووریا تاوتوێكردووه‌.

گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا پێی وایه‌ ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی سووریا بڕیاری 2254 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكرێته‌ مه‌رجه‌ع.

هه‌روه‌ها گوتی: واشنتن هێزه‌كانی پابه‌ند كردووه‌، كار بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسی و رێگرتن له‌ پێكدادانی لایه‌نی توركیی و سووریی له‌ باكووری سووریا.

پۆمپیۆ سه‌ردانێكی پێنج رۆژه‌ی بۆ وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، سویسرا، هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا ده‌ستپێكردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ له‌ به‌رلین له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبوه‌وه‌.




K24 –
Top