ئەمڕۆ دەیان تیرۆریستی داعش لە شارێكی توركیا دەستگیر كران

ئەمڕۆ دەیان تیرۆریستی داعش لە شارێكی توركیا دەستگیر كران
دەزگای ئاسایشی شاری ئەدەنا لە توركیا، ئۆپەراسیۆنێكی بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی گروپی تیرۆریستی داعش دەستپێكرد، لە ئەنجامدا دەیان تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كرد.


ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دەزگای ئاسایش هەڵیكوتایە سەر ئەو ژوورە نهێنیانەی داعشی تێدا بووە و بە نهێنی كاریان كردووە، بەم هۆیەوە دەیان داعشیان دەستگیر كردووە، دوای كۆنتڕۆڵكردنی تەندروستیان، رەوانەی زیندان كراون.


لە هەواڵەكەدا هاتووە، ئەوانەی دەستگیر كراون دانیان بەوە داناوە سەر بە داعشن، بەڵام تاوەكو ئێستە نەزانراوە ئاخۆ دەستیان لە هێرشە تیرۆریستییەكاندا هەبووە یان نا.













باسنيوز

Top