به‌ریتانیا هێزێكی تابه‌ت بۆ كوشتنی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی ده‌نێڕێت
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی (Mirror)ی به‌ریتانی، ئه‌م هێزه تایبه‌ته گه‌یشتوونه‌ته عێراق و ئێستا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مریكییه‌كان به‌دوای ئه‌بووبه‌كر به‌غدادیدا ده‌گه‌ڕێن و گومان ده‌كه‌ن له سه‌حراكانی ڕۆژئاوای عێراق له پارێزگای ئه‌نبار خۆی حه‌شار دابێت.
ڕاپۆرته‌كه ئاشكراشی ده‌كات كه هێزی (فیرقه‌ی ئاڵتوونی) عێراق له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌شداره كه چه‌ندین فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان پاڵپشتی ئاسمانی ده‌كه‌ن. فڕۆكه‌كان له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانه‌وه له كو‌ێت هه‌ڵ ده‌درێن هه‌ركامه‌یان بۆ ماوه‌ی ١٢ كاتژمێر چاودێری وردترین جموجۆڵه‌كان پارێزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی هه‌ڵه‌یه‌ك بكات و شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئه‌و كات فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌توانن بیكه‌نه ئامانج.
له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانی ناسراو به (MI6) ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ناسراو به (CIA) به‌شدارن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه هیچ زانییارییه‌ك بدركێنێت.
