ڕاوێژکاری باڵای ترەمپ لە ئیسرائیلە
ئەم سەردانەی جرێد کۆشنەر بۆ ئیسرائیل کە بڕیارە لەگەڵ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی کۆ ببێتەوە، لە کاتێکدایە کە، هێرشی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی لەدژی پۆژی ئاستیی دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپ لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان دەستی پێکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی فەرەنسا، جرێد کۆشنەر لە دۆڕۆژی رابردوودا سەردانی مەراکش و ئۆردەنیشی کردووە و پاش دیدار لەەگڵ ڕێبەرانی ئەو دوو وڵاتە، ئێستا لە ئۆرشەلیمە.
هەرچەند هەتا ئێستا وەردەکاریی سەردانی ئەو ڕاوێژکارە باڵایەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئیسرائیل ئاشکرا نەکراوە، بەڵام گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم ڕای گەیاندووە بڕیارە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆ ببێتەوە، جێرد کۆشنەر ڕاوێژکار و زاوای سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەرپرسیارێتیی پرۆژەی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینی گرتووەتە ئەستۆ و بڕیارە دوای مانگی ڕەمەزان ئەو پرۆژەیە پێشکەشی هەردوولا بکات.
باسنيوز
