تەقینەوەیەک لە زانکۆی سەربازیی کابوڵ رووی دا

تەقینەوەیەک لە زانکۆی سەربازیی کابوڵ رووی دا
پۆلیسی کابوڵ رایگەیاندووە، تەقینەوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-5-2019 لە دەروازەی کۆلێژی مارشال فەهیمی سەربازی لە رۆژئاوای شارەکە، رووی داوە.

هەروەک پۆلیس رایگەیاندووە، لەو کاتەی پاسەوانانی کۆلێژەکە ویستوویانە خۆکوژێک رابگرن و نەهێڵن بچێتە ژوورەوە، خۆکوژەکە خۆی تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە لانی کەم شەش کەس کوژران و ژمارەیەکی نەزانراویش بریندار بوون.










باسنيوز
Top