پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵوەشایەوە و وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیکەش دیاریکرا

پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵوەشایەوە و وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیکەش دیاریکرا
دوای کەمتر لە دو مانگ لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە و شکستی پارتەکەی بنیامین نەتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت، شەوی رابردو پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆیدا و رۆژی 17ی سێپتێمبەری داهاتوشی وەک وادەی دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دیاریکرد.

بەپێی تایمز ئۆف ئیسرائیل، پەرلەمانی ئیسڕائیل بە قۆناغێکی دراماتیکی و مێژویدا تێدەپەڕێت، دوای ئەوەی کۆتایی بە خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پڕۆژە بڕێک هێنا و دەنگیدا بە هەڵوەشاندنەوەی خۆی و هەڵبژاردنی پێشوەختی راگەیاند.

هاوکات، بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پەرلەمان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 6ی نیسانی رابردو هەڵوەشێنرایەوە و کەس براوە نیە و نەتانیاهۆش دۆڕاندویەتی.

بەپێی شیکەرەوە سیاسییەکانی ئیسرائیل، رازیبونی نەتانیاهۆ بەدوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن، هەرچەندە هێشتا خۆی بەبراوە دەزانێت، داننانە بەشکستی خۆیدا لە هەڵبژاردنەکانی رابردودا.

رۆژی 9ی نیسانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسڕائیل بەڕێوەچو و تیایدا حزبی‌ لیکود بە سەرۆکایەتی‌ بنیامین نەتانیاهو توانی 37 کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت و هاوپەیمانی‌ (کاحول لافان) بە سەرۆکایەتی بێنی گانتس، سەرۆکی‌ دەستەی‌ ئەرکانی‌ پێشوی‌ ئەو وڵاتە 36 کورسی بەدەستهێنا.

سیستمی سیاسی ئیسرائیل پەرلەمانییە، پەرلەمان لە 120 ئەندام پێکدێت، ئەرکی داڕشتنی یاسا و چاودێریکردنی حکومەتە، پێكهێنانی حکومەت پێویستی بە دەنگی 61 ئەندام هەیە و لە ماوەی چەندین دەیەی رابردوو هیچ پارتێک ئەو رێژەیەیی بەدەستنەهێناوە، بۆیە لە دوای زۆربەی هەڵبژاردنەکان حکومەتی هاوپەیمانی پێکهێنراوە.








خەندان
Top