پنتاگۆن: سه‌ربازكانی ئێمە له بنكه سه‌ربازییه‌كانی سعوودیه و قه‌ته‌ر جێگیركراون.
شاناهان ئه‌م زانیاریانه‌ی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له ناو فڕۆكه خسته‌ڕوو، كاتێك به گه‌شتێك به‌ره‌و ئاسیا له رێگه بوو و رایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا گرژی زۆرمان بینی.. هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو لایه‌ك پێشبینی ده‌كات، له كه‌شێكی زۆر مه‌ترسیدار كار ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام زانیاری هه‌واڵگه‌ریمان پێ ده‌گات كه باس له هه‌ڕه‌شه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی روویدا هیچ ئاسایی نه‌بوو، وه‌ڵامه‌كه‌شتان بینی، كاتێك به‌په‌له كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازیمان به هاوه‌ڵی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بی - 52 ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو كرد، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی متمانه‌ی ئێمه بوو به هه‌واڵگه‌رییه‌كه‌مان".
شاناهان گوتی: ناتوانم زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه بخه‌مه روو، به‌ڵام لێره‌وه ده‌یڵێم: ئه‌و جووڵه به‌په‌له‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا كران و گوتی: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی واشنتن شكستی به پلانی هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتییه‌كانمان له عێراق هێنا".
كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ناردنی هێزێكی زیاتر بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بیرۆكه‌ی جه‌نه‌راڵ كینیت ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو.
شاناهان جه‌ختی كرده‌وه، وێڕای ئه‌و هه‌نگاوه‌ش هیچ گۆڕانكارییه‌كی له ره‌فتاره‌كانی ئێران به‌دی نه‌كردووه و گوتیشی: هێشتا گرژییه‌كان له ئاستێكی به‌رزدان و هه‌ڕه‌شه‌كانیش مه‌ترسیدارن و ئاماژه‌ی به بوونی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پێگه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه كرد، به‌ڵام سرووشت و میكانیزمی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی روون نه‌كرده‌وه.
شاناهان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایا ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێزانه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه كه باس له 900 سه‌رباز ده‌كرێت، له عێراق و سووریا جێگیركرابن و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "نه‌خێر، ئه‌و هێزانه له سعوودیه و قته‌رن".
له 24ی ئه‌م مانگه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ناردنی 1500 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند، دواتر پنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، 900 سه‌رباز ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌ركی 600 سه‌ربازی دیكه‌ش كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، درێژ ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه ته‌واو بێت.
K24
