وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: لەگەڵ ئێرانین و دژی رێكار و سزاكانی ئهمهریكاين و پشتگیری و پشتیوانی ئێران ده‌كه‌ين
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ زه‌ریف باس له رێككه‌وتنی زیاتری نێوان عێراق و ئێران كراوه له رووی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان و درووستكردنی شاری پیشه‌سازی هاوبه‌ش، هاوكات دووپات له به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له رێگه‌ی هێلی ئاسنینه‌وه كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به گه‌مارۆ و سزا ئابوورییه‌كانیش، كه له‌لایه‌ن واشتنه‌وه به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پێندراوه، حه‌كیم روونی كرده‌وه، ئه‌و گه‌مارۆیانه به سوود نابن و زیانیان هه‌یه بۆ ناوچه‌كه.
هاوكات راشیگه‌یاند، دژی رێكار و سزاكانی ئه‌مه‌ریكان و پشتگیری و پشتیوانی ئێران ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ده‌یانه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان پابه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتننامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌مه‌ریكاشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه پێشێلی رێككه‌وتنه‌كانی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرته‌كانیدا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه تاران پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بووه.
K24 -
