سەرۆک وەزیرانی فەلەستین: مادام ئیسرائیل دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا نانێت، ئەوا ئێمەش ناتوانین چیتر بەردەوام بین لە داننان بە دەوڵەتی ئیسرائیل.
سەرۆک وەزیرانی فەلەستین رایدەگەیەنێت، کە چیتر ناتوانن بەردەوام بن لە داننان بە دەوڵەتی ئیسرائیل.
محەمەد ئاشتیە، سەرۆک وەزیرانی فەلەستین لە ئێوارەخوانێکدا لەگەڵ کەسوکاری کوژراوانی فەلەستینی، رایگەیاندووە، حکوومەتەکەی بە هەموو رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا دەچێتەوە.
محەمەد ئاشتیە هەروەها رایگەیاندووە، کە مادام ئیسرائیل دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا نانێت، ئەوا ئەوانیش ناتوانن چیتر بەردەوام بن لە داننان بە دەوڵەتی ئیسرائیل.
ئیسرائیل لە 14-5-1948 دامەزرا و دەوڵەتی فەلەستینیش، کە تەنیا چەند وڵاتێک وەک دەوڵەت دانیان پێدا ناوە، لە ساڵی 1993 دانی بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا ناوە.
