راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا: هەڕەشەکانی ئێران جدیی و مەترسیدارن
جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کەشتی نەوت هەڵگرەکان و هەروەها هێرشەکانی عێراق و سعودیە دەرخەری ئەوەن کە لە ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئەو وڵاتە نیگەران بن".
ئەوەشی خستە ڕوو، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران و گرووپەکانی نزیک لەو وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرنی کردوون و ئەو زانیارییە ھەواڵگریانەشی لەبارەی ئێرانەوە ھەن جدیی ومەترسیدارن.
پێشتر لە 12/5/2019، دوو كهشتی نهوت ههڵگری سعوودی و كهشتییهكی ئیماراتی و لەگەڵ کەشتییەکی دیكهی نهرویجی، له بهندهری فوجیرهی ئیمارات هێرشیان كرایه سهر و زیانیان پێ گەیەندرا.
بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێنی ئەمریکیش، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی دەربڕیوە لەبارەی نادرنی پێداویستی هێزی سهربازی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
باسنیوز
