وەزیری دەرەوەی ئێران: زیادکردن و رەوانە كردنی هێزی ئەمەریكی هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی جیهان

وەزیری دەرەوەی ئێران: زیادکردن و رەوانە كردنی هێزی ئەمەریكی هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی جیهان
لە لێدوانێکی بۆ تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی رەوانەکردنی هەزار و 500 سەربازی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن ئەمەریکاوە رایگەیاند: "زیادکردنی ئەو هێزانە، هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی جیهان".

راشیگەیاند: "زیادکردنی ئەو هێزانە لە ناوچەکەی ئێمە زۆر ترسناکە و دەبێت دژی هەنگاو بنێین".

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین هەنگاوی دژی ئێران بڕیاریدا، هەزار و 500 سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، بەڵام شوێنی ئەم سەربازانە دیاری نەکراون.





K24
Top