ترەمپ گرێبەستی فرۆشتنی 8 ملیار دۆلار چەکوچۆڵی بە سعوودیە پەسەند کرد

 ترەمپ گرێبەستی فرۆشتنی 8 ملیار دۆلار چەکوچۆڵی بە سعوودیە پەسەند کرد
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ناردنی نامەیەک بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا ئاشکرای کردووە دۆناڵد ترەمپ، لە دۆخێکی نائاسایی لەگەڵ ئێرانداین بۆیە بەشێک لەو گرێبەستە سەربازییەی کە بۆ فرۆشتنی چەکوچۆڵ بە سعوودیە واژۆ کراوە، جێبەجێ دەکرێت.



تۆڕی میدیایی (BBC) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، هاوکات لەگەڵ تەشەنەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و پشگوێخستنی ڕەخنە و هۆشدارەکانی کۆنگرێس، بەشێک لە گرێبەستی 18 ملیار دۆلاریی فرۆشتنی چەکوچۆڵی بە سعوودیە پەسەند کردووە.



سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لەم قۆناغەدا بەهای ئەو بڕە چەکوچۆڵەی کە ئمەریکا بە سعوودیەی فرۆشتووە، 8 ملیار دۆلارە.



ساڵی 2017 دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم سەفەری بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی سعوودیەی کرد و گرێبەستێکی ستراتیژیی سەربازی و فۆرشتنی چەکۆچۆڵی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ کرد کە پێکهاتووە لە نوێترین تەکنۆلۆژیای شەڕ، پێکهاتوو لە مووشەک و فڕۆکەی جەنگی و ئەمەش بووەتە جێگەی ڕەخنەی ئێران و هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە.







باسنیوز
Top