ترەمپ بە یاوەریی میلانیا سەردانی سێ وڵاتی ئەورووپی دەکات

ترەمپ بە یاوەریی میلانیا سەردانی سێ وڵاتی ئەورووپی دەکات
کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵات رۆژی 3-6-2019 بە یاوەریی خاتوو میلانیای هاوسەری، سەردانی بەریتانیا دەکات و دوو رۆژ دەمێننەوە.

دوای بەریتانیا، دۆناڵد ترەمپ و میلانیای هاوسەری رۆژی 5-6-2019 سەردانی ئیرلەندا دەکەن و دواتریش فەرەنسا دەکەن، بۆ بەشداریکردن لە 75 ساڵیادی هاتنەخوارەوەی سەربازانی هاوپەیمانان لە کەناراوەکانی فەرەنسا لە دژی سوپای ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیهانیی دووەم.










باسنيوز
Top