ئەمریکا دوو هەفتە مۆڵەت بە تورکیا دەدات

 ئەمریکا دوو هەفتە مۆڵەت بە تورکیا دەدات
حکوومەتی ئەمریکا ماوەی دوو هەفتە مۆڵەت بە تورکی دەدات و بەرپرسێکی باڵای ئەنقەرەش وەڵام دەداتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، ئەو وڵات تا هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوو (مانگی 6ـی 2019) مۆڵەتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کڕینی سیستەمی مووشەکیی S400ـیبە تورکیا داوە.

لە ئەگەری هەڵنەوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تورکیا، کە لەگەڵ رووسیا واژۆی کردووە، ئەمریکا هەڕەشەیەکی لە تورکیا کردووە، کە توندترینیان بریتین لە؛

- نەفرۆشتنی فڕۆکەی F35 بە تورکیا.

- پابەندکردنی تورکیا بە دانی بەهای 100 فڕۆکەی F35 بە ئەمریکا.

- سەپاندنی سزای ئەمریکا و هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بەسەر تورکیا.

لە بەرامبەر ئەو مۆڵەتەی ئەمریکا بە تورکیا، یاوز سەلیم قەیران، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، کڕینی سیستەمی مووشەکیی S400 لەلایەن وڵاتەکەیەوە چیتر بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییە و وڵاتەکەی ئەو گرێبەستە هەڵناوەشێنێتەوە.

لە ساڵی 2017، ئەنقەرە رێککەوتنێکی لەگەڵ مۆسکۆ واژۆ کرد بۆ کڕینی سیستەمی S400، کە پێشکەوتووترین سیستەمی دژە مووشەکی و دژە فڕۆکەیە و لە رووسیا دروست دەکرێت.









باسنیوز
Top