بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له كڕینی ئێس-400 ئه‌مه‌ریكا دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته توركیا
كه‌ناڵی CNBC ئه‌مه‌ریكی له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "واشنتن داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره كردووه له رێككه‌وتنی كڕێنی سیستمی ئێس - 400ـی رووسی بكشینه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تێكی دوو هه‌فته‌ییان دیاریكردووه و گوتوویانه، ئه‌وه دوا مۆڵه‌ته و پێویسته تا كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ست له كڕینی ئه‌و سیستمه رووسییه هه‌ڵگرن".
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) پێویستیان به كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی رێكخراوی ناتۆ، سیستمی رووسیش له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوه‌رانه یه‌كناگرێته‌وه و گونجاو نییه".
سه‌رچاوه‌ی كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر توركیا رێوشوێنه‌كانی گه‌یشتن به سیستمی ئێس - 400 ته‌واو بكات، رووبه‌ڕووی ده‌رهاوێشته راسته‌قینه نێگه‌تیڤه‌كان ده‌بێته‌وه. یه‌كێك له‌وانه كه‌نارگیركردنی ئه‌نقه‌ره‌یه له كڕینی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی له جۆری (F-35) و ئه‌و خه‌رجیانه‌شی بۆ داواكاریی كڕینی 100 فڕۆكه‌ی له‌و جۆره داویه‌تی و هێشتا فڕۆكه‌كانیشی ده‌ستنه‌كه‌وتووه له كیسی ده‌چێت. جگه له‌وه‌ش توركیا رووبه‌ڕووی سزای ئه‌مه‌ریكی و وڵاتانی دیكه‌ی ناتۆ ده‌بێته‌وه".
تا ئێستا به‌رپرسانی توركیا سوورن له‌سه‌ر كڕینی سیستمه رووسییه‌كه و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره له‌و ریككه‌وتنه بهدیناكریت.
له دوایین لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و پرسه، یاووز سه‌لیم قه‌یران، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتوویه‌تی: "بڕیاری ئه‌نقه‌ره بۆ كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئێس - 400ـی رووسی، بژارده‌یه‌ك نه‌بووه، به‌ڵكو پێویستیی بوو".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ماوه‌ی 10 ساڵ توركیا دانووستانی بێ ئاكامی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا كرد بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی پاتریۆتی ده‌ستكه‌وێت و هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام مانه‌وه.
K24 -
