جێگری ڕاوێژکاری نەمسا دەستی لەکار کێشایەوە
پێشتر میدیاکانی نەمسا باسیان لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیی کابینە حکوومەتی سباستیەن کۆرتس، ڕاوێژکاری باڵای ئەو وڵاتە کردووە.
ئەگەری هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی نەمسا پاش بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی هاینتس کریستیەن شتراخە، جێگری ڕاوێژکاری ئەو وڵاتە هاتووەتە گۆڕێ کە تێیدا باس بەڵێنیی گرێبەستەکانی دەوڵەت دەدات بە مەرجێک لە بەرانبەریدا پشتگیریی سیاسیی بکرێت.
سباستیەن کۆرتس، ڕێبەری حزبی پارێزگارانی خەڵکی نەمسا پاش هەڵبژاردنەکانی 2017 و پاش هاوپیەمنی لەگەڵ لایەنە ڕاستە و توندڕەوەکانی ئەو وڵاتە بوو بە ڕاوێژکاری باڵای نەمسا.
بڕیار وایە سباستیەن کۆرتس لەگەڵ شتراخە کۆ ببێتەوە. هەندێ سەرچاوەش لەزاری شتراخەوە بڵاویان کردووە کە ئیتر واز لە هاوکاریی حزبی ڕاستڕەو دەهێنێت.
باسنيوز
