په‌رله‌مانتارێك: عێراق گۆڕه‌پانی ململانێی ئه‌مریكا و ئێرانه
دیاری به‌رواری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند "ئاشكرایه عێراق گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، ئه‌وەش له پاش رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه له 2003 به ئاسانی هه‌ستی پێده‌كرێ".
گوتیشی ئه‌مڕۆ له عێراق هێزی سیاسی و سه‌ربازی هه‌ن به ئاشكرا سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانن، ئه‌وه‌ش روونه.
بەرواری هەروەها ئەوەشی خسته‌ڕوو كە لە دوای گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سەر ئێران، هێزی سیاسی لە عێراق هه‌یه پارێزگاری لە ئابووریی ئێران ده‌كات، بە تایبەتیش كە ئێرانییه‌كان ناچارن ئێستە هانا بۆ عێراق ببه‌ن بۆ راگرتنی هاوسەنگی ئابووریی خۆی لە لایەك و روونەدانی شەڕیش لەگەڵ ئەمریكا لە لایەكی ترەوە.
جێی باسە ئه‌مڕۆ حیشمه‌توڵا فه‌لاحه‌ت پیشه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران داوای كردبوو وڵاتەكە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكادا بكات، جا لە قەتەر بێت یان عێراق.
باس‌نیوز
