سوپای سووریا دوو ناوچه‌ی ئیدلیبی له ده‌ست ته‌حریر شام ده‌رهێنا
سوپای سووریا له باشووری ئیدلیب ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی ده‌ستپێكردووه، تا ئێستە توانیویه‌تی شارۆچكه‌ی ئه‌لحه‌مره و ناوچه‌ی شه‌ریعه له ده‌ستی سوپای ته‌حریر شام ده‌ربهێنێت و شه‌ڕیش به‌رده‌وامی هه‌یه و سوپاش له پێشڕه‌ویدایه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه، شه‌ڕی سوپای سووریا و ته‌حریر شام زۆر سه‌خت بووه‌ته‌وه، چونكه سوپای سووریا ده‌یه‌وێت شارۆچكه‌ی حوه‌یز له ده‌ستی ته‌حریر شام ده‌ربهێنێت بۆیه شه‌ڕ سه‌خت و دژوار بووه.
له لایه‌كی تره‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و سووریا به چڕی بنكه‌كانی ته‌حریر شام له ئیدلیب بۆردومان ده‌كه‌ن و چه‌ندین هاووڵاتی سیڤیلیش به هۆی بۆردومانه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
باسنيوز
