بە بۆمب هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەسینا
کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15-5-2019، نزیکەی 10 ماتۆڕسوار چوونەتە نزیک ماڵی جێفری بایت، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەسینا لە نزیک باڵیۆزخانەکە.
ئەو ماتۆڕسوارانە بۆمبی دووکەڵی و کیسەی بۆیە (سبوغ)یان هەڵداوەتە ماڵی جێفری بایت و دواتر هەڵاتوون.
پۆلیسی یۆنان بەدوای ماتۆڕسوارەکان کەوتووە و توانیویەتی هەشت کەسیان دەستگیر بکات.
ئەو هێرشە سێیەم هێرشە لەماوەی یەک مانگی رابردوو، کە کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەسینا.
باسنيوز
