ئەمەریكا : مەترسیی ھێرش لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران دژ بە ھێزەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق، ئەگەرێکی بەھێزە.
بیل ئربان، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا، ئاشکرای کرد، کە مەترسیی ھێرش لە لایەن ئێران یان میلیشیاکانی سەر بە ئێران دژ بە ھێزەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی لە عێراق، ئەگەرێکی بەھێزە.
بیل ئربان هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکییەکان لە عێراقەوە چاودێری وردی بارودۆخەکە و جموجۆڵەکانی ئێران و ئەو میلیشیا عێراقییانە (حەشدی شەعبی) دەکەن، کە سەر بە ئێرانن.
ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لەکاتێک دایە، کێشمەکێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تا دێت تووندتر دەبێتەوە و ھەردوولا ھەڕەشەی ھێرشکردن دەکەن لە ئەگەری هەر جموجۆڵێک، کە بکرێتە سەر بەرژەوەندییەکانیان.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 14-5-2019،، عەلی خامەنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند، کە شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕوونادات و دانوستاندنیشی لەگەڵ ئەمریکا بە ژەھرێکی کوشندە ناو برد.
باسنیوز
