چوار كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له ئاوه‌كانی كه‌نداو زيانييان پێگه‌یه‌ندراوه
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، زیانه‌كان به‌ر به‌شی دواوه‌ی خواره‌وه‌ی كه‌شتی "ئاندریا ڤیكتۆری"ی نه‌رویجی كه‌وتووه، ئه‌و به‌شه‌ش په‌یوه‌ندی به گۆڕینی ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كه‌وه هه‌یه.
ئێستا كه‌شتییه‌كه له به‌نده‌ری "فوجه‌یره"ی ئیمارات له‌نگه‌ری گرتووه و تا ئێستاش هۆكاری زیانه‌كان و ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌نجامی داوه دیار نییه و هیچ لایه‌نێكی به فه‌رمی تۆمه‌تبار نه‌كراوه.
به گوێره‌ی میدیای سعوودیش، سێ كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری دیكه زیانییان پێگه‌یه‌ندراوه، كه دووانیان سعوودین و یه‌كێكیان ئیماراتییه، یه‌كێك له كه‌شتییه سعوودیه‌كان، نه‌وتی خاوی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ كڕیاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان گواستووه‌ته ئه‌و كاته‌ی زیانه‌كه‌ی پێگه‌یه‌ندراوه.
رووداوه‌كه دوای ناردنی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و تێكشكێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی دێت بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو، كه مه‌به‌ست لێی كپكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه، هه‌رچی ئێرانیشه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كات له رووداوی زیانپێگه‌یشتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان، پێشتریش خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هورمزی كردووه كه رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌ی نه‌وته بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
K24
