ئەمەریكا و رووسیا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن
شاره‌زایه‌ك له رووسیا پێی وایه له‌م کۆبوونەوەیەدا رووسیا زیاتر پێداگری له‌سه‌ر وه‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات. سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا و پرسی كوردیش، چاودێرێكی سیاسی به گومانه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه.
بابه‌ت و پرسگه‌لی زۆر هه‌ن، كه مۆسكۆ و واشنتن له‌سه‌ریان له ململانێدان، په‌یوه‌ست به كۆبوونه‌وه‌كه شاره‌زایه‌كی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، پێی وایه له‌م دیداره‌دا رووسیا زیاتر پێداگری له‌سه‌ر وه‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات.
ره‌جه‌ف سه‌فاره‌ڤ، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان لە مۆسكۆ بە كوردستان24ی راگەیاند: "به‌بڕوای من نابێت چاوه‌ڕوانی زۆرمان هه‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئه‌مەریكا، له راستیدا زۆر گرفتی هه‌ڵپه‌سێردراو هه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌نداوی فارس ئه‌گوزه‌رێ، چ ئه‌مەریكا چ رووسیا هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌خه‌نه‌روو له‌مه‌ڕ پرسه‌كان، بێگومان رووسیا پێداگری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات، باس له هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها باس له ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مەریكا له وڵاتانی دیكە و كێشه‌كانی ڤه‌نزوێلا، ئێران، سووریا، یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان تاوتوێ ده‌كرێن، ئه‌م یه‌كتر بینینه له‌م ئاسته هه‌ر دوو وڵات زیاتر له‌یه‌ك نزیك ده‌كاته‌وه، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك گرژییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه".
قه‌یرانی سووریا یه‌كێكی دیكەیە له‌و بابه‌تانه‌ی كه واشنتن و مۆسكۆ ناكۆكی قوڵیان له‌باره‌وه هه‌یه، هه‌ربۆیه چاودێرێكی سیاسی به گومانه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه.
لەو بارەوە د.خۆشه‌وی مه‌لا ئیبراهیم، چاودێری سیاسی دەڵێ: "سه‌ردانی مایكل په‌مپیۆ بۆ سۆچی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سرگێی لاڤرۆڤ، به یه‌كه‌م گه‌شتی ئه‌م وه‌زیره داده‌نرێت بۆ رووسیا له دوای ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا. پێشتریش هه‌ردوولا رایانگه‌یاندووه كه قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كێشه‌ی ڤه‌نزوێلا و ئۆكراینا و ده‌رچوونی ئه‌مەریكا و رووسیا له رێككه‌وتنی مووشه‌كی چه‌قی گفتوگۆی هه‌ردوو وه‌زیر ده‌بێت".
K24
