نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ریایی جه‌نگیی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ئاوه‌كانی كه‌نداو
ئه‌و كه‌شتییه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانی ته‌واو ئاماده‌كراوی 1000 قه‌ره‌وێله‌یی له‌خۆ ده‌گرێت و خزمه‌تگوزاری تیشك و روپێوی "CAT"ـی تێدایه، هه‌روه‌ها تاقیگه‌یه‌كی پزیشكی، ده‌رمانخانه، تاقیگه‌یه‌كی چاو و ئامێری به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆكسجینیشی تێدایه.
له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش، لیوا سه‌میر فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری كارگێڕیی واتایی سوپای میسر ده‌ڵێت: گه‌یشتنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بۆ كه‌نداو موژده‌ی خێری پێ نییه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووتری سوپای میسر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌سه‌ر گه‌یشتنی ئه‌و نه‌خۆشخانه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكای نووسیویه‌تی: "خودا به‌خێری بگێڕێت ئه‌م هه‌واڵه واتای زۆر هه‌ڵده‌گرێت".
K24-
