عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : پلانێک هەیە لەلایەن ئەمەریكا بۆ تێکدانی ئێران و ناوچەکە

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : پلانێک هەیە  لەلایەن ئەمەریكا بۆ تێکدانی  ئێران و  ناوچەکە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پلانێک هەیە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە".

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "روداوی هێرشکردنە سەر کەشتیەکانی عەمان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئارامی و ئاسایشی روبارە ئاویەکانی ناوچەکە دەبێت"، هۆشداریش دەدات لە هەر کردەیەوەک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

موسەوی داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات "ئاگاداربن لە هەر سەر کێشییەک لە لایەن هێزە دەرەکییەکانەوە ئەنجامبرێت، پلانێک هەیە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا دەکات بە رونیی و ئاشکرایی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی روداوی هێرشکردنە سەر کەشتیەکانی عەمان بخرێتەڕو.






باسنیوز
Top