دەیڤد پێترێیەس: ئێران خەریكی خۆکوژییە

دەیڤد پێترێیەس:  ئێران خەریكی  خۆکوژییە
، فەرماندەی پێشووی سوپای ئەمەریکا و بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە (CIA) لەبارەی جەنگی ئەمەریکا و ئێران بۆچوونی خۆی دەخاتە ڕوو و ڕای گەیاندووە ئەگەر ئێران جەنگ هەڵبگرسێنێت خۆکوژییە بۆ ئەو وڵاتە.



پێترێیەس یەکێک بووە لە فەرماندە چالاکەکانی سوپای ئەمەریکا لە ساڵی 2003، کاتێک ئەمریکا هێرشی کردە سەر عێراق و رژێمی سەدام حوسێنی لەناو برد.



لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن) پێترێیەس پرسیاری ئەوەی لێکرا، بۆچوونی چییە لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران و ئایا جەنگ روو دەدات؟ لە وەڵامدا ئەو فەرماندە خانەنشینکراوە گوتی: "من نیگەران نیم لەو جەنگە، بەڵام ئەگەر ئێران بیەوێت جەنگ هەڵبگیرسێنێت، ئەوە خۆکوژییە بۆ ئێران، خۆشیان باش ئەمە دەزانن".



دەشڵێت: "ئێمە سوپایەکی زەبەلاحمان هەیە و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەتوانین سەربازێکی زۆر زیاتر لە ناوچەکە بڵاوبکەینەوە".



پێترێیەس نایشارێتەوە کە ئەوەی ئەو نیگەران دەکات ئەو میلیشیا و گرووپە چەکدارانەیە کە ئێران پڕچەکی کردوون، چونکە ئەگەر ئەو هێزانە دەست بە جەنگ بکەن، دۆخەکە لەدەست دەردەچێت.





باسنیوز
Top