وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ پرسی ئێران سەردانی ئەوروپا و رووسیا دەکات
بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەمڕۆ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی برۆكسلی پایتەختی بەلجیکا دەكات و بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی كاروباری ئەوروپا دەكات.
ئاماژەی بەوەش كردووە، پۆمپیۆ چەند دۆسیەیەكی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا تاوتوێ دەكات لە سەرووی ھەموویانەوە دۆسیەی ئێران و جموجۆڵەكانی ئەم دواییەی ئەمەریكا لە رۆژھەڵاتی ناوەراست.
ئاماژەی بەوەش كردووە، بەو ھۆیەوە پۆمپیۆ سەردانەكەی ئەمڕۆی بۆ مۆسكۆ ھەڵوەشاندەوە و بڕیارە سبەی سێشەممە سەردانی رووسیا بكات و لەگەڵ سەرۆكی رووسیا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەسەر ھەمان پرس كۆببێتەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا چەندین كەشتی و فڕۆكەی جەنگی ناردوونەتە رۆژھەلاتی ناوەڕاست و فشارەكانی بۆ سەر ئێران زیاد كردووە.
K24
