رۆحانی داوای یەکگرتنی گەلانی ئێران دەکات بەرامبەر فشارەکانی ئەمریکا

 رۆحانی داوای یەکگرتنی گەلانی ئێران دەکات بەرامبەر فشارەکانی ئەمریکا
حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئێران داوای یەکگرتنی سەرجەم پێکهاتەکانی وڵاتەکەی دەکات لە بەرامبەر فشارەکانی ئەمریکا کە لە ماوەی رابردودا وێنەی نەبوە.

سزا و فشارانەی ئەمریکا کە لە مێژوی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا وێنەی نەبوە


بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئێران داوای یەکگرتنی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلانی ئێرانی کردوە، لە بەرامبەر ئەو "سزا و فشارانەی ئەمریکا کە لە مێژوی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا وێنەی نەبوە".

هەفتەی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە بەرپرسانی ئێران کرد ژمارە تەلەفۆنەکەی وەرگرن و پەیوەندی پێوەبکەن بۆ دانوستان و رێککەوتنێکی دیکە لە بارەی کۆتاییهێنان بە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە.

ئەو دۆخەی ئێستا ئێرانی پیادا تێپەڕ دەبێت خراپترە لە ماوەی جەنگی ئێران-عێراق لە نێوان ساڵانی 1980-1988


رۆحانی ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دۆخەی ئێستا ئێرانی پیادا تێپەڕدەبێت خراپترە لەماوەی جەنگی ئێران-عێراق لەنێوان ساڵانی 1980-1988، چونکە ئەوکات کەرتی نەوت و بانکەکان و هاوردەو هەناردەکردن سزایان لەسەر نەبو کاری خۆیان دەکرد، بەڵکو ئەوەی هەبو تەنها سزای کڕینی کەلوپەلی سەربازی بو.

سەرۆکی کۆماری ئێران راشیگەیاند، "ئەم فشارانە زۆر کاریگەرن و لە مێژوی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا وێنەیان نەبوە، بەڵام بێئومێد نیە و رۆژێک دێت بەسەر ئەم بەربەستانەشدا زاڵدەبن".








خەندان
Top