وڵاتێکی عەرەبی پێشنیازی پێدانی ئیقامە بە سەرۆکی لەکار لادراوی سوودان دەکات
بەپێی هەواڵی میدیا سوودانییەکان، وڵاتە عەرەبییەکە کەوتووەتە کەنداوی عەرەبی (بەڵام ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە) و ئەنجومەنی سەربازیی قۆناغی گواستنەوە، کە ئێستا سەرکردایەتیی سوودان دەکات، بڕیار لەبارەی قبوڵکردن یان رەتکردنەوەی پێشنیازەکە دەدات.
هەروەک میدیاکانی ئەو وڵاتە باسی دەکەن، پێشنیازەکە پێدانی مافی مانەوەی هەمیشەیی بە عومەر بەشیر و ئەندامانی خێزانەکەی لەخۆ دەگرێت و بەشیریش رەزامەندیی لەسەر داوە.
عومەر بەشیر لە ساڵی 1989 بە کودەتایەکی سەربازی دەسەڵاتی سوودانی وەرگرت و تا ئەساڵ (2019) حوکمی ئەو وڵاتەی کرد.
رۆژی پێنجشەممە 11-4-2019، سوپای سوودان لەسەر کار لادانی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی وڵاتەکەی راگەیاند و ئێستا لە گرتووخانەیەک لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
دوای لەسەرکار لادانی سەرۆکی وڵات، حزبەکەیشی لە دەسەڵات دوور خرایەوە و عومەر بەشیر و دەیان سەرکردە و بەرپرسی ئەو حزبەش خرانە زیندانەوە.
باسنيوز
