ئەمەریکا یەکەم جووڵەی سەربازیی دژی ئێران ئەنجام دا
جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لە راگەیندراوێکدا دەڵێت: "لە وەڵامی چەند ئاماژە و ئاگادارکردنەوەیەک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبرەهەم لینکن و هێزی تۆپهاوێژ دەنێرێتە ناوچەی ناوەندی فەرمانی ئەمەریکا".
لە راگەیندراوەکە هاتووە: "ئەمەریکا لە دوای جەنگ نییە لەگەڵ ئێران، بەڵام ئێمە بە تەواوی ئامادەین بۆ وەڵامی هەر هێرشێک کە لەلایەن هاوئاوازەکانی ئێران، یاخود سوپای پاسداران و هێزەکانی دیکەی ئێران بکرێتە سەرمان".
لە دواین فشاری بۆ سەر ئێران، ئەمەریکا هەناردە و هاوردەی یۆرانیۆمی ئێرانی قەدەغەکرد و تا دێت ناکۆکییەکان زیاتر دەبن، لە لایەکی دیکەشەوە، جەنگی غەزە لە نێوان میلیشیاکانی فەڵەستین و سوپای ئیسرائیل گرژی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و کاریگەری لەسەر جوڵە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کردووە.
کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبرەهەم لینکن 333 مەتر درێژە و توانای هەڵگرتنی 90 فڕۆکەی جەنگی و هێلیکۆپتەری هەیە.
K24
