ئێران هه‌وڵ ده‌دات به‌ڕێگایه‌كی جیاواز نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌مباره‌یه‌وه، زه‌مانی نیا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "ئێرنا"ـی ئێرانی گوتی: "سه‌رجه‌م داهاته‌كانی وڵاتمان كۆكردووه‌ته‌وه و نه‌وته‌كه‌مان له "بازاڕی خۆڵه‌مێشی" ده‌فرۆشین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه به قاچاغبردن نییه، به‌ڵكو ئه‌مه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌یه كه ئێمه به نایاسایی ده‌زانین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا داوای له سه‌رجه‌م وڵاتانی كڕیاری نه‌وت كردووه، چیتر نه‌وتی ئێران نه‌كڕن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكردووه، هه‌ر وڵاتێك نه‌وتی ئێران بكڕێت، سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
بازاڕی "خۆڵه‌مێشی" ره‌هه‌ندێكی یاسایی هه‌یه و ساخته نییه، به‌ڵام بازرگانیكردن له‌و بازاڕه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی دابه‌شكردنی سرووشتی، له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نه‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، كه هیچ په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌ری كاڵاكانه‌وه نییه. ئه‌م جۆره بازرگانییه، له‌و كاتانه رووده‌دات، كه نرخی كاڵاكان له‌و بازاڕه‌دا زۆر هه‌رزانتره وه‌ك له‌و بازرگانیكردنهی له رێگه‌ی كه‌ناڵه سرووشتییه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
k24 -
