نەتانیاهۆ: فەرمانی بەردەوامیی تۆپبارانکردنی غەززەم داوە
دوو رۆژە بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) و بزووتنەوەی جیهادی فەلەستینی بەشێوەیەکی بەردەوام کۆمەڵگە نیشتەجێیەکانی باشووری ئیسڕائیل لە نزیک کەرتی غەززە، تۆپباران دەکەن.
لە بەرامبەردا، سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل بنکە و بارەگاکانی حەماس و بزووتنەوەی جیهاد لە کەرتی غەززە بۆردومان دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5-5-2019، بنیامین نەتانایاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل رایگەیاندووە، کە فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە بەردەوام بێ لە تۆپبارانکردنی غەززە.
بنیامین نەتانیاهۆ هەروەها رایگەیاندووە، کە سوپای وڵاتەکەی تۆپخانە و هێزی پیادەی لە دەوروبەری غەززە بڵاو کردووەتەوە.
باسنیوز
