وەزارەتی بەرگریی تورکیا : بەهۆی تۆپبارانەکەی سوپای رژێمی سوریا، دوو سەربازمان بە سووکی بریندار بوون

وەزارەتی بەرگریی تورکیا :  بەهۆی تۆپبارانەکەی سوپای رژێمی سوریا، دوو سەربازمان بە سووکی بریندار بوون
وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێک لەبارەی تۆپبارانکردنی چەند بنکەیەی سوپای وڵاتەکەی لەلایەن رژێمی سووریاوە، دەردەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5-5-2019، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە، بەهۆی تۆپبارانەکەوە، دوو سەربازی سوپای وڵاتەکەی بە سووکی بریندار بوون.

پێشتر میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، کە سوپای رژێمی سووریا چەند بنکەیەکی چاودێریی سوپای تورکیای لە ناوچەی شێر مەغار لە گوندەوارەکانی پارێزگای حەما لە نزیک ئیدلیب، تۆپباران کردووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دوای تۆپبارانەکە، سێ هەلیکۆپتەر و فڕۆکەیەکی جەنگیی وڵاتەکەی چوونەتە سەر ئاسمانی ناوچەکە و چاودێریی رەوشەکەیان کردووە.











باسنیوز
Top