بەڕێوەبەری گشتی زیندانی گوانتانامۆ لە پۆستەكەی دورخرایەوە

بەڕێوەبەری گشتی زیندانی گوانتانامۆ لە پۆستەكەی دورخرایەوە
فەرماندەیی باشوری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو فەرماندەیەی بەڕێوەبەر و لێپرسراوی گشتی زیندانی گوانتانامۆ-یە لە كوبا بە هۆكاری "لەدەستدانی متمانە" لە توانای بەڕێوەبردنی لەكارەكەی دورخراوەتەوە.

لێپرسراوی گشتی زیندانی گوانتانامۆ رۆژی شەممە 27ی نیسان لە پۆستەكەی دورخراوەتەوە


دوێنێ یەكشەممە، فەرماندەیی باشوری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، "فەرماندە جۆن رینگ، لێپرسراوی گشتی زیندانی گوانتانامۆ رۆژی شەممە 27ی نیسان لە پۆستەكەی دورخراوەتەوە"، بەڵام لەبارەی ئەو بڕیارەوە هیچ رونكردنەوەیەك نەخراوەتە رو.

بڕیاری لەكارلابردنی رینگ ئەنجامی بەدواداچون و لێكۆلینەوەیەكە كە ماوەی مانگێكی خایاندوە


خوسێ رویز، وتەبێژی فەرماندەیی باشوری ویلایەتە یەكگرتوەكان كە ئەركی چوادێریكردنی زیندانی گوانتانامۆیە لەوباریەوە رایگەیاندوە، "بڕیاری لەكارلابردنی رینگ ئەنجامی بەدواداچون و لێكۆلینەوەیەكە كە ماوەی مانگێكی خایاندوە و مانگی نیسان كۆتایی هاتوە"، بەڵام ئامادە نەبو هیچ رونكردنەوەیەك بدات.

لە راگەیندراوەكەدا ئامژە بەوەشكراوە، "ئەو گۆڕانكاریە لە ئیدارەی بەندیخانەكەدا لەسەر پاراستنی ئاسایش و خزمەتگوزاری مرۆیی و یاسایی كە پێشكەشی زیندانیەكان دەكرێت كاریگەری نابێت".

جۆن رینگ، لە مانگی نیسانی ساڵی 2018 وە تا مانگی نیسانی ئەمساڵ لێپرسراوی گشتی بەندیخانەی گوانتانمۆ بو


جۆن رینگ، لە مانگی نیسانی ساڵی 2018 وە تا مانگی نیسانی ئەمساڵ لێپرسراوی گشتی بەندیخانەی گوانتانمۆ بو و بەپێی داویین راگەیندراو لە شەممەی رابردو 27ی نیسان-ەوە فەرماندە جۆن هاسی، جێگری پێشوی لێپرسراوی گشتی گرتوخانەكە پۆستی لێپرسراوی گشتی گرتوەتە دەست.







خەندان
Top