دۆناڵد ترەمپ: لە رێککەوتنی بازرگانیی چەک دەکشێینەوە

 دۆناڵد ترەمپ: لە رێککەوتنی بازرگانیی چەک دەکشێینەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی لە رێککەوتنی نێودەوڵەتیی بازرگانیی چەک دەکشێتەوە.



دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا بۆ یەکێتیی نیشتمانیی چەکی ئەمریکی رایگەیاندووە، واژۆکەیان لە رێککەوتننامەی بازرگانیی چەکی جیهانی دەکشێننەوە.



ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی باراک ئۆباما لە ساڵی 2013 واژۆی لەسەر رێککەوتننامەکە کرد، کە لە 24-12-2014 چووە بواری جێبەجێکردنەوە و جگە لە ئەمریکا، 130 وڵاتی دیکە واژۆیان کردووە.



لەو کاتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتیی ئەمریکای وەرگرتووە (لە 20-1-2017ـەوە)، ئەمریکا لە چوار رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی کشاوەتەوە، کە بریتین لە؛



- رێککەوتننامەی کەشوهەوا.

- رێککەوتننامەی بڵاونەکردنەوەی مووشەکی مامناوەندیی لەگەڵ رووسیا.

- رێککەوتننامەی ناوکی لەنێوان وڵاتانی 5+1 لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

- رێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی چەک.






باسنیوز
Top