ترەمپ داوا لە 21 وڵات دەکات هێز بنێرنە رۆژئاوای کوردستان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-4-2019، رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆڕنال)ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەی گواستوویەتییەوە، کە نزیکەی نیوەی ئەو وڵاتانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا داواکەی لێ کردوون، رەتیان کردووەتەوە هێز بنێرنە رۆژئاوای کوردستان.
هەروەک ئەو رۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە، نیوەی ئەو 21 دەوڵەتە ئامادەیی خۆیان بۆ ناردنی هێزێکی سنووردار بۆ رۆژئاوای کوردستان راگەیاندووە.
ترەمپ داوا دەکات بنێردرێنە رۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی پاڵپشتیی هەسەدە، مانەوەی ئەو ناوچانە لەژێر هەژموونی ئەمریکا و رۆژئاوا و رێگریکردن لە دووبارە سەرلهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بکەن.
هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.
باسنیوز
