توركیا: ئەگەر ئەمریكا فڕۆكەی F35مان پێنەدات پلانێكی ترمان هەیە
خلوسی ئاكار له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F35 راده‌ستی توركیا نه‌كات، هه‌ڵوێستی توركیا چی ده‌بێت؟ گوتی "به دڵنیاییه‌وه پلانی Bمان ده‌بێت، ئه‌و پلانه‌شمان له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا به‌كارده‌هێنین، به‌ڵام ئێمه وه‌كو توركیا هه‌موو ده‌رگاكانمان به‌رووی یه‌كتریدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دانه‌خستووه".
باسی له‌وه‌ش كرد ئێستە 4 فڕۆكه‌وانیان فڕۆكه‌ی F35 به‌كارده‌هێنن و كێشه‌یان نییه، 2 فڕۆكه‌وانی تریش راهێنان وه‌رده‌گرن و 35 بۆ 40 فڕۆكه‌وانی تریش راهێنانیان له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه پێده‌كرێت.
باسنيوز
